Erbil 18°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 18:21

لە هەولێر بە نەشتەرگەری توانای بیستن بۆ منداڵێكی 3 ساڵان گەڕێنرایەوە

کوردستان TV
100%

لە نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە توانرا توانای بیستن بۆ منداڵێكی نابیستی تەمەن 3 ساڵان بگەڕێنرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر باسی نەشتەرگەرییەكەی كرد و بڵاوی كردەوە: لەلایەن ستافێكی پزیشكی كارامە لە بەشی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (Cochlear Implant) لە بەشی قورگ و لووت و گوێ لە نەخۆشخانەی رزگاری ئەنجامدرا.

بڵاویشی كردەوە: نەشتەرگەرییەكە بۆ منداڵێكی تەمەن 3 ساڵەی نابیست ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەش دا كە نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا و توانرا توانای بیستن بۆ منداڵەكە بگەڕێنرێتەوە.

نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ بۆ کەسانی نا بیست ئەنجام دەدرێت و لە ڕێگەی ئەو نەشتەرگەرییەوە دەتوانرێت توانای بیستنیان بۆ نەخۆش بگەڕێنرێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.