فڕۆكه‌خانه‌ی حودەیدە لە یەمەن له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بەریتانیا كرایه ئامانج. میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا شه‌وی ڕابردوو دوو هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر فڕۆکەخانەی حودەیدە له ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن و به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی و ماددی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه.
هاوكات فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر تونێلێکی سەربازیی حوسییەکان بووه لە فڕۆکەخانەی حوده‌یده.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ئاشكراشیكردووه، ئامانج له‌و بۆردومانانه له‌ناوبردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی حوسییه‌كانه له تونێله‌كان كه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی حوده‌یده‌یه. شیاوی باسه، لە نۆزده‌ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووه‌وه، حوسییەکانی یه‌مه‌ن بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان و كه‌شتی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی به بیانووی پاڵپشتیكردنی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئیسڕائیل و بۆردومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین كه‌شتی تێكبشكێت و چه‌ند كهشتیوانێكیش به‌وهۆیه‌وه كوژراون، جگه له‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانیان گۆڕیوه، به‌مه‌ش زیانی ماددی زۆریان پیگه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.