Erbil 19°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 14:30

شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و بارانێكی زۆر دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشوهەوا ئاشكرای دەكات كە شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و پێشبینی دەكرێت بارانێكی زۆر ببارێت.

واسیق سەلامی كە شارەزایەكی عێراقی كەشوهەوایە رایگەیاند: شەپۆڵێكی بارانبارین عێراق و چەند ناوچەیەكی دیكە دەگرێتەوە و شەپۆڵەكەش لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەست پێ دەكات.

شەپۆڵەكە سەرەتا لە وڵاتی سعوودییە دەست پێ دەكات و دواتریش هەریەك لە وڵاتانی عێراق و كوێت و سووریا و توركیا دەگرێتەوە.

پێبشینی دەكرێت شەپۆڵەكە تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و هەروەها تەرزە و هەورەبروسكەشی لەگەڵدا بێت.

شارەزاكەی كەشوهەوا ئاماژەی بەوەش دا كە چاوەڕوان دەكرێت لە شەپۆڵەكەدا بارانێكی باش سەرجەم ناوچەكان بگرێتەوە.

لەگەڵ بارانەكە، هەروەها پلەكانی گەرماش لە تەواوی عێراق بۆ خوار 30 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و كەشوهەوا تەواو بەرەو ساردبوون بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.