Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:42

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی هێرشەكەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی كرد كە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی و ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکەم".

بڵاویشی كردەوە "سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم".

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا "بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین دژ بە تیرۆریزم".

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن دوو چەكدارەوە هێرشی چەكداری كرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی و ئاسمانی لە ناوچەی كەهرەمان كازان لە نزیك ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، لە ئەنجامی هێرشەكە 4 كەس كوژران و 14ی دیكەش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.