Erbil 16°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 23:50

ئیسڕائیل لەبارەی هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی سەر ئێران زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

100%

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لەبارەی هێرشە چاوەڕوانكراوەكەیان بۆ سەر ئێران چەند نهێنی و زانیارییەكی نوێی ئاشكرا كرد.

یوئاف گالانت وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لە كاتی سەردانی بنكەیەكی ئاسمانی وڵاتەكەی رایگەیاند: دوای هێرشكردنمان بۆ سەر ئێران، ئینجا هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی و هەموو جیهان دەزانن ئاستی خۆئامادەكردن و پلانەكانمان چی بووە.

ئەم هێرشەی كە چاوەڕوان دەكرێت ئیسڕائیل ئەنجامی بدات، دوای ئەوە دێت كە لەسەرەتای ئەم مانگەدا ئێران لە رێگەی سەدان مووشەكەوە هێرشی كردە سەر ئەو وڵاتە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوێنێ سێشەممە بەسەردانێك گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی ئیسڕائیل، لە كۆبوونەوەكەدا بلینكن و نەتانیاهۆ تاوتوێی پلانەكانی هێرشكردنە سەر ئێرانیان كردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.