Erbil 16°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 23:41

بڕیاردرا پێداچوونەوە بە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بكرێت

100%

ەزیرى خوێندنى باڵا و توێژنەوەی زانستی بڕیاری دا لیژنەیەك پێكبهێنێ بۆ پێداچوونەوە و وردبینی  لیستی ناوى مامۆستایانى وانەبێژ.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوی كردەوە: د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بریاریداوە بە پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچوونەوە و وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا.

بڵاویشی كردەوە: ئامانج لە پێکهێنانى ئەم لێژنەیە وردبینى و پێداچوونەوەیە بە ناوى سەرجەم ئەو وانەبێژانەى کە لە زانکۆکانى کوردستان داواکراوە و بە نووسراوى زانکۆکان ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە و رەزامەندى دارایی بۆ بەگرێبەستبوونیان دەرچووە، هەروەها دڵنیابوونەوەى سەرجەم وانەبێژانى هەرێمى کوردستانە لە راستى و دروستى ناوەکانیان.

د. توانا نجەف محەمەدخان بەڕێوەبەرى گشتى کارگێرى و دارایی لە دیوانى وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرۆکایەتى لیژنەكە دەكات بە ئەندامێتی هەریەک لە بەڕێوەبەرانى تایبەتمەندیى وەزارەت، لیژنەکە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەمین کۆبوونەوەى خۆى دەست پێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.