Erbil 15°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 21:00

توركیا سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران ڕاگرت

100%


بە هۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هێڵی فەرمی فڕۆکەوانی توركیا و کۆمپانیای فڕۆکەوانی پێگاسۆسی تورکیا سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە ئێرانەوە بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە.

  هەردوو کۆمپانیاکە لە پلاتفۆرمی فەرمی خۆیان رایانگه‌یاندووه‌، تاوەکوو بەر لە یەکەی تشرینی دووەمی بیست و چوار، هیچ پلیتێکی گەشتکردن بەرەو ئێران نافرۆشن، چونکە سەرجەم گەشتەکانیان تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە هەڵوەشاندووەتەوە. 

پێشووتریش هەردوو کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تەواو گەشتەکانیان بۆ لوبنان و ژمارەیەک وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرت بوو. ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنوتی ئیسرائیل لە چاپی یەکشەممە بیستی ئەم مانگە بڵاویکردبووەوە، سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ وەڵامدانەوە و هێرشکردنە سەر ئێرانی تەواوکردووە و هێرشەکەش گەورە و فراوان دەبێت. 

لە بەرانبەردا و هەر هەمان ڕۆژ، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر ئێران واتە بەزاندنی هێڵی سوور، ئەمەش بەبێ وەڵامدانەوە نابێت، هەروه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێرشکردنە سەر ئێران دەبێتە هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوان و ئەمەریکاش دەگرێتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.