پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومهلهرهزهزانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، له هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه بەراوورد بە تۆمار کراوەکانى دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 24ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.