Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:52

كۆمیسیۆن: پڕۆسه‌ی وردبینی كردن رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%


كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سه‌رقاڵی وردبینی كردنه‌ له‌و وێستگانه‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌كانیان هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات وردبینی كردن تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆتایی دێت. 


كۆمیسیۆن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، پڕۆسه‌ی وردبینی كردن له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تیمه‌كانیان وردبینی وێستگه‌كانی دهۆكیان كۆتایی پێهێناوه‌. 

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ خالید عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی بیانی و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسان وردبینی بۆ حه‌وت بتكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌ كه‌ له‌ ده‌نگدان گشتی به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی گومانیان له‌سه‌ر دروستببوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م وردبینیه‌ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نیه‌ و رێژه‌كه‌یان زۆر كه‌مه‌. 

كۆمیسیۆن ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی10ی2024 وردبینی له‌ بازنه‌ی سلێمانی ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌ پڕۆسه‌كه‌ ده‌هێندرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش وردبینی بۆ وێستگه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی وردبینی كردن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان دێت. 

كۆمیسیۆن ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی وردبینی كردن كار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانیش ده‌كه‌ن. كۆمیسیۆن ئاشكراشی ده‌كات، لە ماوه‌یه‌كی نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی کورسییەکان بەسەر لایەنە براوەکان، و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.