Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:53

یەکەمین بەفری نوێی ئەمساڵ کوێستانەکانی پڕژەی سپیپۆش کرد

100%


ئێوارەی دوێنی سێشەممە یەکەمین شەپۆلی نوێی بەفربارین ناوچە کوێستانەکانی پڕژەی دەڤەری باڵەکایەتی سپیپۆش کرد. 

لە گوندی (وێزە) کە بەرزترین گوندی ناوچەکەیە و  نزیكه‌ی2 هه‌زار و450مەتر لە سەر ئاستی رووی دەریا بەرزە، نزیک بە 5 سانتیمەتر بەفر باریوە و بە گوێره‌ی پێشبینیەکانی کەشوهەوا، تا بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ لە ناوچەكه‌دا‌ بەفر دەبارێت.

 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌یامنێرمان مه‌هدی داود پێی راگه‌یاندین: هاوشێوەی سنوری باڵەکایەتی شه‌وی ڕابردوو لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری سیدەکانیش بەفر باریوە به ‌تایبه‌ت لە چیای هەلگورد و سەقەر و کوێستانەکانی هۆڕنێ باڵەکیان باریوە و  بەگشتی کەشێکی سارد ڕووی لە ناوچەکە كردوە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.