Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:56

وەزارەتی دارایی: تا كۆتایی ساڵ سەرجەم كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچە چارەسەر دەكرێن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە تێبینییەكانی چەند جاری رابردووی وەزارەتی دارایی عێراق هونەری بوونە، جەختیشی كردەوە كە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێن.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراونەتەوە، لە رێكەوتی 25/8/2024 تا رۆژی 18/10/2024 رێژەی 105 هەزار و 560 فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.

راشیگەیاند: لەو ژمارەیە زیاتر لە 35 هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە 20 هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن، هەروەها زیاتر لە 7 هەزار کەسیان فەرمانبەر و نزیکەی 6 هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی 35 هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆران بوون کە بارکۆد و (upn) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.

وەزارەتی دارایی هەروەها رایگەیاند: ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانیان هونەری بوون نەک یاسایی کە خۆی لە نزیکەی 140 هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە.

جەختیشی كردەوە كە ئێستا لە 75% کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر كراوە و تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.