Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:56

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە كونسوڵی گشتی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ئاماژە بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کرا کە لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانەدا ئەنجامدرا، سەرەڕای هەبوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی و بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران لە مافی دەنگدان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی و پێویستیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە زووترین کاتدا، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.