Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:00

کوژرانی بەناو "والی عێراق" سەر بە داعش ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کوژرانی بە ناو (والی عێراق) سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ھەشت گەورە تیرۆریستیی دیکەی رێکخراوەکەی، ڕاگەیاند.

محەمەد شیاع سوودانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاگەیاندووە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەنجامدراوە، بە ناو (والی عێراق) سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ھەشت گەورە تیرۆریستیی دیکەی رێکخراوەکە کوژراون.

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: جەخت لەوە دەکەینەوە کە تیرۆریستان شوێنیان لە عێراقدا نابێتەوە و تا حەشارگەکانیان ڕاویان دەنێین و لەناویان دەبەین، تاکو خاکی عێراق لە خۆیان و کردەوە تیرۆریستییەکانیان پاک دەکرێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.