سه‌رۆكی گشتیی پارتی وڵاتپارێزین كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزبایی دا ڕاگەیاند، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئازادی و دیموكراتی و گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتن.
مسته‌فا ئۆزچهلێك سه‌رۆكی گشتیی پارتی وڵاتپارێزین كوردستان، ڕاگەیاند كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له20ی ئۆكتۆبه‌ری2024، به به‌شداریی زیاتر له 70%ی ده‌نگده‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو جێگای دڵخۆشییه كه هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئازادانە ئەنجامدرا.
هەروەها ئۆزچەلیك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا رێژەیەكی بەرزی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشییه، خه‌ڵك خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیه‌تی و ئازادی و دیموكراتیان ده‌وێت.
سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزێن كوردستانێ ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، گه‌لی هه‌رێمی كوردستان بۆ خاوه‌ندارێتی ئیراده‌ی خۆی و خاوه‌نداری دیموكراتی و ئازادی پیرۆز ده‌كه‌ن و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارته سیاسییه‌كان پیرۆز ده‌كه‌ین كه هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف، دیموكراتی بووه و دوور لە توندوتیژی و كێشە ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.