Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:56

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی10ی2024، لیژنەی ئەمنیی پارێزگاری هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، ئەمشەو 2024.10.22،  کۆتایی کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکانە، بۆیە خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر و دروستکردنى قەرەباڵغی و ئاسته‌نگى هاتووچۆ، بە هەموو شێوەیەک قەدغەیە.

 پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پۆلیسى هاتووچۆ پێی ڕاسپێردراوە بە دەستنیشان کردن و تۆمارکردنی ژمارەى ئەو ئۆتۆمبیلانەى ئەو کارانە دەکەن، بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی و سزادانى خاوەنەکانیان بە پێبژاردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.