Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:47

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات شه‌ممه‌ی داهاتوو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە

کوردستان TV
100%


چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی و سەرکردەکانی چوارچێوەکە ئه‌نجامدا و چەند دۆسیەیەکی ناوخۆییان تاوتوێ کرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێمدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ داوایان لە ئەندامانی  په‌رله‌مانی عێراق کردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن . 

 چوارچێوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ڕێکارەکانی حکوومەت و ئامادەکارییەکانی بۆ سەرژمێری دانیشتووان بەرزده‌نرخێنین، بەو هیوایەی کە لە هەموو پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە ئەنجام بدرێت، چونکە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی پلانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری .

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هاتووه‌، جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتیی سیاسی عێراق کردووەتەوە لەڕێگەی حکوومەت لەگەڵ زۆرێک لە لایەن و وڵاتان، بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕی دژ بە گەلی فەڵەستین و لوبنان، هەروەها بەردەوامبوونی فریاگوزاری و پاڵپشتی مرۆیی بۆیان.

 له‌ كۆتاییدا چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕایگه‌یاندووه‌، هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ بەدواداچوون و ئاسایش و گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و دەستگیرکردنی داواکراوان و ڕادەستکردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری بە گرنگ زانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.