Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:33

كۆمیسیۆن: سبەی كاری وردبینی وێستگە رانەگەیەنراوەكانی دەنگدان دەست پێ دەكات

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت كە سبەی سێشەممە كاری وردبینی وێستگە رانەگەیەنراوەكانی دەنگدان دەست پێ دەكات و سەرەتاش لە پارێزگای دهۆك ئەنجام دەدرێت.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە ئاگادارییەكدا بۆ لایەنە سیاسییەكان رایگەیاند "بانگهێشتی بریكاری هاوپەیمانی و حزب و پاڵێوراوان و چاودێرانی رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان و راگەیاندنكارانی ئارەزوومەند دەكەین بۆ ئامادەبوون لە ناوەندەكانی وردبینیكردنی وێستگە رانەگەیەنراوەكان".

راشیگەیاند: كاری وردبینی وێستگە رانەگەیەنراوەكان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

دهۆك / سبەی سێشەممە رێكەوتی 22/10/2024 / كات 9ی بەیانی

سلێمانی / دووسبەی چوارشەممە رێكەوتی 23/10/2024 / كات 9ی بەیانی

هەولێر / رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 24/10/2024 / كات 9ی بەیانی

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەكانی 99.63%ی دەنگە جیاكراوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە.

كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش دا كە تەنیا ئەنجامی 26 وێستگە ماون كە تا ئێستا ئەنجامەكانیان یەكلایی نەبوونەتەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان جەختیشی كردبووەوە كە بەشێوەیەكی گشتی رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی گشتی و تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بریتی بووە 72%.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.