Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:07

محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا رایگەیاند "پیرۆزبایی دەکەین لە ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان، بە بۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان".

راشیگەیاند "درێژەدان بە هەڵبژادەی دیموکراسی بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبوون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، و چەسپاندنی پێکهاتەی دەستووری".

هەروەها رایگەیاند "ئەم دەستکەوتانە بەدی نەدەهات بەبێ ئەو قوربانیدانانەی کە عێراقییەکان داویانە لەپێناو ئازادی و شکۆمەندی و سەربەخۆیی بڕیارەکانیان، بۆ ژیانکردن لە وڵاتێکدا کە هەموو پێکهاتەکان مافی یەکسانیان هەبێت بەبێ جیاوازی".

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا "بەم بۆنەیەوە هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، و هیوادارین مەرجەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق تەواو بکرێت، لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوکاری و سەقامگیری بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی كوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.