Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:36

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق په‌یامێك له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی دەنگدانە بۆ پەرلەمانی کوردستان، گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و دەنگی خۆیان بگەیێنن.

 ڕۆمانۆوسکی گوتیشی: دەنگدان بڕبڕەی پشتی حوکمڕانییەکی دیموکراتی سەرکەوتووە، هەروەها هانی گشت پارتە سیاسی و لایەنە بەرپرسەکان دەدەین، دڵنیایی بدەن کە دەنگدانەکە ئازاد و دادپەروەرانەیە و بەبێ توندوتیژی چاوترساندنە، دەنگدانەکە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکە.

 ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق، هەروەها پێکەوە کار لەسەر پێشخستنی هاوبەشییە گشتگیرە 360 پلەییەکەمان لەگەڵ گشت خەڵکی عێراق دەکەین، لەو نێوەندەشدا خەڵکی هەرێمی کوردستان.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.