سەدان کەس لە لایەنگرانى گرووپە چەکدارەکانى عێراق لە بەغداد بە بەرزکردنەوەی ئاڵای گرووپەکانی حەشدی شەعبی و وێنەی سەرکردە کوژراوەکانیان، هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەى کەناڵى ( ئێم، بى، سى) و ئامێر ئاگریان تێبهردا.
دوای ئهوهی له راپۆرتێكیدا کەناڵى( ئێم، بى، سى) عێراق کە لەلایەن سعودییەوە خاوەندارێتى دەکرێت، ناوی سهركردهكانی بەرەى مقاوەمەی بە ملیشیا و تیرۆریست ناو برد، شهوی رابردوو نزیكهی 500 کەس لە لایەنگرانى گرووپە ملیشیاكانی عێراق، هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەى کەناڵەکە لە گەڕەکى جامیعە لە بەغداد و ئامێر و کەلوپەلەکانى ناو نووسینگەکەیان شکاند و ئاگریان له بینای كهناڵهكه بهردا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، تیمەکانى بەرگریى شارستانى ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە و بڵاوەشیان بە خۆپیشاندەرەکان کردووه.
ئەمە جاری یەکەم نییە هێرش دەکرێتە سەر نووسینگەی ئەو کەناڵە لە بەغدا، ساڵی 2020، دهیان كهس لەلایەنگرانی عەسائب ئەهل حەق بەبیانویی سووکایەتیکردن بە مەهدی موهەندیس هێرشیان کردە نووسینگەی کەناڵی ئیم بی سی لە بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.