سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:00 لە سەرجەم ناوەكاندەكانی دەنگدان كە پێشتر ئامادەكرابوون، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ كرد.
لە پڕۆسەكەدا 215 هەزار و 960 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان ناویان له پرۆسهكهدا ههبوو كە دەكاتە رێژەی 7.4%ی كۆی گشتی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
بۆ دەنگدانی تایبەت، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 165 ناوەندی دەنگدانی لە هەر چوار بازنەی هەرێمی كوردستان و هەروەها ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و 3 پارێزگای عێراق (كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەدین، بەغدا و واسیت) دابینكردبوو كە تێیدا پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی تێدا بەڕێوە چوو.
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئهمڕۆ به كۆتاهات و پێشتریش كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو كە بەهیچ شێوەیەك پڕۆسەكە درێژ ناكرێتەوە، چونكە دەنگدانەكە ئەلیكترۆنییە و لە كاتژمێر 6 بەشێوەی ئەلیكترۆنی سەرجەم ئامێرەكانی دەنگدان رادەوەستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.