Erbil 24°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:23

بنیامین نەتانیاهۆ دوای كوشتنی یەحیا سینوار: جەنگ كۆتایی نەهاتووە

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی كوژرانی یەحیا سینوار سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی راگەیاند.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: لە كۆتاییدا توانیمان سینوار لەناوببەین، بەڵام ئۆپەڕاسیۆنەكانمان تەواو نەبوون و پێویستە سەرجەم بارمتە ئیسڕائیلییەكان ئازاد بكەین.

گوتیشی: پەیاممان بۆ ئەو كەسانە كە ئێستا بارمتەكانیان لەلایە ئەوەیە كە ئازادیان بكەن بۆ ئەوەی لێتان بگەڕێین بژین.

هەروەها گوتی: بەدڵنیاییەوە ئامانجی داهاتوومان رزگاركردنی بارمتەكانە و بۆ ئەمەش بە هەموو هێزمانەوە دەجەنگین.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رادیۆی سوپای ئیسڕائیل، یەحیا سینوار سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دوێنێ چوارشەممە لە بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر باڵەخانەیەك لە شاری رەفح كوژراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمەكەی ناسراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.