Erbil 24°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:25

ئیسڕائیل بەفەرمی كوژرانی یەحیا سینواری راگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی فەرمی ئیسڕائیل كوژرانی یەحیا سینوار سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی پشتڕاستكردەوە.

رادیۆی سوپای ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە: لە بۆردومانێكی دوێنێ چوارشەممەی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر باڵەخانەیەك لە ناوچەی جەبالیا لە كەرتی غەززە، یەحیا سینوار سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس كوژراوە.

لای خۆشییەوە ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە: لە بۆردومانی سەر باڵەخانەكەدا سێ بەرپرسی باڵای بزووتنەوە حەماس كوژراون، یەكێكیان یەحیا سنیوارە.

دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تارانی پایتەختی ئێران، بزووتنەوەی حەماس بەفەرمی یەحیا سینواری بە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكەیان دیاری كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.