Erbil 33°C چوارشەممە 16 تشرینی یەکەم 11:48

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لەبارەی كۆتاهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پەیامێك لەبارەی كۆتاهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاو دەكاتەوە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بڵاوی دەكاتەوە "بۆ سەرجەم هاوپەیمانی و حزبو و پاڵێوراوەكان، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاگادارتان دەكاتەوە كە ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت".

بڵاویشی كردۆتەوە "كۆتاهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە كاتژمێر 12ی ئەمشەو سێشەممە دەست پێ دەكات".

بڕیاریشە لە رۆژی هەینی داهاتوو رێكەوتی 18/10/2024 دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان بەڕێوەبچێت، هەروەها رۆژی یەكشەممەش رێكەوتی 20/10/2024 دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.