ئیسڕائیل هەموو ئەو شوێنانەی دیاری كردووە كە لە هێرشە چاوەڕوانكراوەكەیدا بۆ سەر ئێران دەیانكاتە ئامانج لە تۆڵەی هێرشەكەی سەرەتای ئەم مانگەدا.
ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردۆتەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل پەیوەندی بە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكاوە كردووە و هەموو ئەو شوێنانەی پێ گوتووە كە لەناوخۆی ئێران دەیانپێكن.
نەتانیاهۆ دڵنیاییشی داوەتە بایدن لە هێرشەكاندا تەنیا دامەزراوە سەربازییەكان دەكەنە ئامانج و هیچ مووشەكێك ئاراستەی دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەكان ناكەن.
ئەمەریكاش نەیشاردۆتەوە كە ترسی لەوە هەیە لە ئەگەری هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەكان، جەنگ تەشەنە بستێنێ و لەبەرامبەردا ئێران و میلیشیا لایەنگرەكانی هێرش بكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا.
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل هەروەها بە بایدنی گوتووە هێرشەكەی سەر ئێران بەمنزیكانە ئەنجام دەدەن و هێرشەكەش سنووردار دەبێت، هەروەها نابێتە هۆكاری هەڵگیرساندنی جەنگێكی هەرێمی لە ناوچەكەدا كە ئەمەریكا ئەمە رەتدەكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.