Erbil 33°C چوارشەممە 16 تشرینی یەکەم 11:47

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەنقەرە دەكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

دڵشاد شهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌.

راشیگەیاند: لەو سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه‌.

هەروەها رایگەیاند: هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.