Erbil 21°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 00:18

ئەمەریكا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات هەر ئێستا لوبنان جێبهێڵن

100%

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەیرووت داوای لە سەرجەم كارمەند و هاووڵاتییانی ئەمەریكی كرد هەر ئێستا خاكی لوبنان جێبهێڵن، چونكە رەنگە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ كاتێكی درێژ بەردەست نەبن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەیرووت ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند "داوا لە سەرجەم كارمەند و هاووڵاتییانی ئەمەریكی دەكەین هەر ئێستا خاكی لوبنان جێبهێڵن.

راشیگەیاند: رەنگە ئەو گەشتە ئاسمانییانەی كە باڵیۆزخانە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەمەریكی رێكی خستووە و ئێستا بەردەستن، لە كاتی بوونی هەر ئاڵۆزییەكدا بەردەوامییان نەبێت.

ئەم ئاگادارییەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ دووشەممە یوئاف گالانت وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی بەوپەڕی هێزەوە وەڵامی هێرشەكەی دوێنێی حزبوڵا دەداتەوە.

شەوی رابردوو لە رێگەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایە سەر سەربازگەیەكی ئیسڕائیلی و بەهۆیەوە چوار سەرباز كوژران و زیاتر لە 60ی دیكەش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.