Erbil 24°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 22:17

لە سۆران بەردی بناغەی کارگەی ڕیسایکلین دانرا

100%

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سۆران بەردی بناغەی کارگەیەكی ڕیسایکلین دانرا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوزار و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومی و حیزبی لە دەڤەری سۆران ئامادەبوون.

کارگەی ڕیسایکلینی سۆران بە گوژمەی 24 ملیار دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر 50 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت.

بە تەواوبوونی کارگە ڕیسایکلینەكە، ڕۆژانە 400 تۆن خاشاکی سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان و چەند شوێنێکی تری دەڤەری سۆران چارەسەر دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.