چیای گۆیژە کە مێژوویەکی دوور و درێژی لەگەڵ شاری سلێمانی هەیە و هەرکە ناوی سلێمانی دێت گۆیژە بەشێکە لە مێژووی ئەم شارە، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئەم شارە شاخی گۆیژەیان بە کۆمەڵێک کۆمپانیای نزیک لەخۆیان فرۆشتوە و شاخەکە کە بەهۆی دارە زۆرەکەی و سەوزاییەکەی سەرچاوەی دابینکردنی هەوای پاکی سلێمانی بوو ئێستا ئەو سروشتە تێکدەدەن و دارەکان دەبڕنەوە و شاخەکە دەسوتێنن، ڤێلای لەسەر دروست دەکەن.
لەو بارەیەوە هاوکارمان ئامانج ساڵح بەدواداچونێکی لەسەر بڕین و سوتاندنی گۆیژە کردووە کە بنکۆڵکاری وردی تێدایە، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی هەر کەس لە شوێنی بڕین و سوتاندن و دروستکردنی باڵاخانەکانی گۆیژە نزیک ببێتەوە دەستگیری دەکەن، پەیامنێری ئێمەشیان لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتەکەدا دەستگیر کرد بەڵام تیمی کوردستان تیڤی کۆڵیان نەدا و راپۆرتەکەیان تەواو کرد. با پێكهوه بینهری ئەو کارەساتە بین كه لە گۆیژەی سڵیمانی روودەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.