Erbil 35°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 14:30

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵیۆزی نەمسا ڕەوشی هەنووکەییی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێكرد

100%

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد.

سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و هاوکاری و هەماهەنگی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی، خوێندن و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
دزەیی جەختی لە فراوانکردنی ئاستی نوێنەرایەتیی نەمسا لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە کرد.

ڕەوشی هەنووکەییی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تەوەری کۆتاییی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.