Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:33

ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی.

ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، گەشتێکی نایابمان بۆ خەرەندی ڕەواندز کرد  کە بە گراند کانیەن (Grand Canyon)ی عێراق ناسراوە، قایمقامی ڕەواندز ئەحمەد حەمەدەمین و بەپرسانی دیکەی خۆجێیی ڕەواندز یاوەریان کردین. 

دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی لە عێراق، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا هەمووان دەرفەتی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت چێژ لە ناوچە گەشتیاری و مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان ببینن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەو جۆرە پڕۆژانە دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچەکانیان و بەهێزکردن و گەشەسەندنی ئابووریی هەرێم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.