Erbil 33°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 16:21

سلێمانی.. لە مانگێكدا 55 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە ‌

100%


بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 55 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 45 یان لەڕەگەزی نێربوون و 10 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 19 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 8 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 2 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 1 خنكان لەئاو و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی بەركەوتنی ئامێری تیژ و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەبا و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی پێوەدانی دوپشك و 11 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.