Erbil 33°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 16:17

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە پشتگیریتان بەردەوام دەبین

100%

ئێواره‌ى ڕۆژی هه‌ينى، 2024/10/11  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و  سێس مۆلتن، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ هه‌ولێر، ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، كرد.

 نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كورستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. لاى خۆيشيه‌وه‌ كۆنگرێسمانى ميوان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا وه‌ك دۆستێك له‌ پشتگيريكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاكسازييه‌كانى وه‌زارەتى پێشمه‌رگه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.