کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وادەی باتگهشهى هەڵبژاردن لە نیوەشەوی 15ی 10ی2024 کۆتایی پێدێت و لە هیچ بارودۆخێکدا، درێژ ناکرێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا،عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگه‌یاند، وادەی یاسایی بۆ بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردنەکان 48 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان كۆتایی پێدێت و کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەم کاتەوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه پێویسته سه‌رجه‌م به‌ربژێر و لایەن و قەوارە سیاسییەکان پابەندی ئه‌و واده‌یه بن كه دیاریكراوه، به‌پێچه‌وانه‌و له ئه‌گه‌ری پێشێلی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تووشی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
باسى له‌وه‌شکرد، پێویسته تا کاتژمێر دوازده‌ی شه‌وی 15ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رجه‌م بانگەشەكانی هەڵبژاردن بە تەواوی بوەستێن و ئه‌م واده‌یه‌ش له ژێر هیچ بارودۆخێكدا درێژ ناكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.