ئەمڕۆ هەینی رێگایەكی سەرەكی لەنێو شاری هەولێر كە هاتوچۆیەكی زۆری لەسەر هەیە، كاری قیرتاوكردنی بۆ كرا.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتوچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتوچۆ، دەست کرا بە چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێکی تر لە رێگای سەرەکی کۆنی هەولێر – کەرکووک.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتریش رێگای كۆنی هەولێر – كەركووك لەلایەن تیمەکانى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر چەند بەشێكی دیكەی كاری چاككردن و قیرتاوكردنی بۆ ئەنجامدرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.