Erbil 32°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:26

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2024 راگەیەنرا

100%

لیژنەی باڵای بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، ئەمڕۆ هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2024 بەخشییە رێكخراوی (نیهۆن هیدانكیۆ)ی ژاپۆنی.

رێكخراوی نیهۆن هیدانكیۆی ژاپۆنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵی پێ بەخشرا لەبەرامبەر هەوڵەكان لەپێناو نەهێشتن و قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا.

رێكخراوی نیهۆن هیدانكیۆ لە ماوەی رابردوودا هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوە بووە جارێكی دیكە چەكی ئەتۆمی بەكارنەهێنرێت و جیهان خاڵی بێت لەم چەكە وێرانكەرە، هەروەها بەردەوام هاوكاری بەركەوتووان و رزگاربووانی هەردوو هێرشی هیرۆشیما و ناگاساكی كردووە.

جێی باسە سەرجەم خەڵاتەكانی نۆبڵ ساڵانە لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوێد دابەش دەكرێت، تەنیا خەڵاتی ئاشتی لە شاری ئۆسڵۆ دابەش دەكرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.