سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر هەواڵێكی خۆشی دیكەی بۆ خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك بڵاو كردەوە.
شارەوانی هەولێڕ رایدەگەیەنێت: بە هۆی نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، لیژنەی تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک ڕاسپێردران لە خێراکردنی کارەکان ئەویش بە زیادکردنی ئامێرەکان تاوەکو بەشێوەیەکی چڕتر کارەکان جێبەجێ بکرێن .
راشیگەیاند: بڕیارەكە لەسەر راسپاردەی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بووە، بەمەش بۆ رۆژانی داهاتوو كار و پڕۆژەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك خێراتر دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.