لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە گوژمەی 21 ملیار و 740 ملیۆن دینار سێ پارك لە هەولێر دروست دەكرێن.
ئەو سێ پاڕكە دەكەونە ئەم شوێنانەی هەولێر:-
- پارکی یەکەم تەواو بووە و هەموو قۆناغەكانی جێبەجێ كراوە و خەڵك و ئێستا هاووڵاتییان سوودی لێوەردەگرن، ئەویش پاركی 150 مەترییە كە دەكەوێتە یەكتربڕی شەقامی سەرەكیی هەولێر– پیرمام و شەقامی 150ی خێرا، ئەم پاڕكە بە گوژمەی 3 ملیار و 700 ملیۆن دینار دروستکراوە.
- پارکی دووم پارکی ڕەشکینە، كە بە گوژمەی 15 ملیار دینار بەردی بناغەی دانراوە و ئێستا قۆناغی یەكەمی ئەو پاركە دەستی پێ كردووە.
- پارکی سێیەم پاركی یەكتربڕی شەقامی هەولێر– مووسڵ و شەقامی خێرای 120 مەترییە، کە گوژمەی 3 ملیار و 40 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە و بەردی بناغەشی دانراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
دروستکردنی ئەو سێ پاڕكە نوێیە لە شاری هەولێر جگە لەوەی سوودیان دهبێت بۆ زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی، هاوكات جوانییەكی زۆریش بە شەقامە سەرەكی و دەروازەكانی شاری هەولێر دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.