Erbil 18°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:20

بەبەڵگە.. ئەمە یەكێكە لەو كارگانەی كە سەرانی یەكێتی ماددەی هۆشبەریان تێدا بەرهەم دەهێنا

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری كوردستان وێنەی یەكێك لەو كارگانەی بڵاو كردەوە كە لەلایەن سەرانی یەكێتییەوە ماددەی هۆشبەری تێدا بەرهەم دەهێنرا و ماوەیەك بەر لە ئێستا لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە دەستی بەسەردا گیرا.

دژەتیرۆر بڵاوی كردۆتەوە: لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گوندی ئاوباری ناحیەی مەیدان لە نزیک قەزای دەربەندیخان لەلایەن دامەزراوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستی بەسەردا گیرا.

بڵاویشی كردەوە: جگە لە ئامێر و دەزگاکانی کارگەکە، هەروەها نزیکەی دوو تۆن لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆنی بەرهەمهێنراوی ئەو کارگەیەی تێدابووە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەم کارگەیە بە ئاگاداری و لەژێر سەرپەرشتیی سەرانی تازەی (ی. ن. ک) دامەزرا بوو.

دژەتیرۆر ئاماژەشی دا "دەسەڵاتدارانی سلێمانی هەموو هەوڵێکی خۆیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ خستەگەڕ تا چاوپۆشییان لێ بکرێت و بابەتەکە لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان بشاردرێتەوە، یاخود بە قەبارەیەکی گەورە باس نەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.