Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:31

لە رێگای گشتیی سۆران - چۆمان ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو رووبار و شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا

100%


رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان تیڤی راگەیاند: کاتژمێر 10 ی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادارکراینەوە کە لەسەر رێگای گشتیی هامڵتۆن لە نزیک پردی بنکێلان لە رێگای گشتی سۆران- چۆمان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕاوە و کەوتۆتەنێو رووبار، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
راشیگەیاند: بەداخەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە کە ناوی ( یوسف سلێمان) 33 ساڵ، دانیشووی سۆرانە و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە و بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران دەکرێت.

كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.