ئەمشەو چوارشەممە بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای سلێمانی رووی دا و بەشێك لە هاووڵاتییان هەستیان پێ كرد.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 9:07ی ئەمشەو چوارشەممە بوومەلەرزەیەك لە سنووری سلێمانی رووی دا.
بڵاویشی كردەوە: گوڕی بوومەلەرزەكە 3.7 بووە بە پلەی رێختەر و لە قوڵایی 5 كم لەژێر زەوییەوە روویداوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێك لە هاووڵاتییانی سلێمانی هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.