Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 00:23

نەتانیاهۆ و بایدن بە تەلەفۆن قسەیان كرد.. هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران نزیك بووەتەوە

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا ئەنجامداوە و هەردوولا وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێرانیان تاوتوێ كردووە.

تەلەفزیۆنی 12ی ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا ئەنجامداوە.

بڵاویشی كردەوە: هەردوو سەرۆك باسیان لە كات و شێواز و پلانی وەڵامدانەنەوەی هێرشەكەی ئێرانیان كردووە.

پێشتریش بەپرسێكی ئیسڕائیلی رایگەیاندبوو: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەی نەتانیاهۆ و بایدندا بڕیاری كۆتایی لەبارەی كات و شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران دەدرێت.

پێشبینیشی كردبوو كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بڕیار لەسەر ئەو شوێنانە بدرێت كە ئیسڕائیل هێرشی بكاتەسەر، جەختیشی كردبووەوە كە هێرشەكە بەمنزیكانە و زۆر بە نهێنی ئەنجام دەدرێت هاوشێوەی ئۆپەڕاسیۆنەكەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی پێشووی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.