نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست. ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غداى به کلیلی سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەلومەرجی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسيى فراوانبوونى گرژييه‌كان و ئاڵۆزبوونى زياترى ڕەوشەکەیان خسته به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا داكۆكييان له پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ و پێكدادان و لێكه‌وته‌كانى كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.