لە درێژەی کاروچالاکییەکانی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەب پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک قوتابی کورد کە پێش چەند رۆژێک گەیشتنە قاهیرە بۆ درێژە پێدان بەخوێندن لە زانکۆی ئەزهەر، لە میانەی ئەو پێشوازیە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتنی ئەو قوتابیانە ودرێژە پێدان بە خوێندن بۆ بەدەست هێنانی بروانامە زانکۆ لە بوارە جیاجیاکان بە ئومێدی ئەوەی بتوانن سود بە گەڵ و نیشتمانییان بکەن بەتایبەتی لە وڵاتی میسر کە زانکۆکانی بەناوبانگن هەروەها وڵاتی میسری ئاسانگاری بۆ قوتابیانی کورد کردوە.
لە تەوەرێکی دیکە حەبیب ئاماژەی بە بارودۆخی کوردستان کرد نەخاسمە لەم کات و ساتە کە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئاردایە و هیوای خواست کەوا هەڵبژاردنێکی ئارام بەرێوە بچێت سەرجەم لایەنەکان پابەندی ئاکامەبن بەتایبەتی لە کات و ساتێک ئەنجام دەدرێت کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیار دا تێدەپەرێت کە کاریگەری لەسەر عێراق و کوردستان هەیە.
هەروەها بەرپرسی مەکتەبی پارتی جەختی لەوە کردەوە کەوا قوتابیان گرنگە داوا لەکەس و کار و دۆستانیان بکە تا وەکو بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بەو لایانە بدەن کە خەمۆری میللەتن و کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندوە لە ئازادی و ئاوەدانی و ئارامی و ئاسایش.
حەبیب تیشکی خستە سەر ئەوەی کەوا پارتی بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی هەردەم لەگەڵ دادپەروەری و پێکەوە ژیان و یەکسانی و کوردستانێکی ئارام دایە و خەباتیش لەو پێناوەدایە.
لە لای خۆیانەوە قوتابیەکان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە دەربری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.