Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 08:31

نێچيرڤان بارزانى لە هەولێر به‌شدارى له‌ يادى يه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيادا دەكات

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئه‌ڵمانيادا كرد كه‌ له‌لايه‌ن كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه‌ له‌ هۆتێلى ديڤان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى حکوومی و حزبیی هه‌رێمى كوردستان، ديپلۆماتكاران و ميوانان ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزباييى ئه‌و ياده، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ کونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نیشان دا و جه‌ختی له‌ پشتگیری و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا‌ کرده‌وه‌.

ئه‌م بۆنه‌یه‌ که‌ لە ڕێکه‌وتی 3ی ئۆکتۆبه‌ره‌، له‌ دوای 1990ـە‌وه‌ هه‌موو ساڵێک یادی ده‌کرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.