Erbil 21°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 01:25

مژدەیەكش خۆش بۆ فەرمانبەران.. كارتی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئامادە كرا

100%

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر وەك دوایین هەنگاوەكانی خۆئامادەكردن بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، مژدەی خۆشی گەیاندە فەرمانبەران و رایگەیاند كە تەنانەت كارتی دابەشكردنی زەوییەكانیش ئامادە كراوە و بەمزووانە دابەش دەكرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند "دوا بەدوای بڕیار و ڕاسپاردەکانی مسرور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هەروەها لە ڕێگای وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار و جێبەجێکردنی قۆناغ و ڕێکارەکانی پڕۆسەکە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرەوە" هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە 8/10/2024 دەست کرا بە ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

راشیگەیاند: لەو نێوەندەدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر موژدەیەکی خۆش دەدات بە فەرمانبەران و رایدەگەیەنێت كە کارتەکان ئامادەن .

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر پێشتر رایگەیاندبوو كە لە سنووری پارێزگای هەولێر هەموو ئەو زەوییانە دیاریكراون كە بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەران دانراون و كارەكانیشیان تەواو بووە، جەختیشی كردبووەوە كە بەم نزیكانە دەست دەستدەكەن بە پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

وێنە: نموونەی ئامادەكردنی كارتی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.