بهریتانیا پاڵپشتی له رێكخستنهوهی زیاتری هێزهكانی پێشمهرگه و مهشق و راهێنانیان دهكات.
فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ جون فۆستر، راوێژکاری سەربازیی کونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر و تیمێکی یاوەری کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نێویاندا بەریتانیا کرایەوە، لەگەڵ پرسی مەشق و ڕاهێنانەکان و پڕۆسەی ریفۆرم و کردنەوەی خولە جیاوازەکان بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی زیاتری هێزەکان و بە پرۆفیشناڵکردنی هێزی پێشمەرگە.
هەردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوانیان و شاندی سەربازیی بەریتانیا دووپاتیانکردەوە بەردەوام دەبن لەهەماهەنگی کردن و کردنەوەی خول و پێدانی ڕاوێژ بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک نیشاندانی پەیامی دۆستانەی حکومەتی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.