Erbil 34°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 17:51

ئامێرێكی گرینگی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر دابین كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئامێرێکی نوێی (سیتی سکان) بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر دابین کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونى د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و بەرپرسان و پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر، سەرباری هەبوونی ئامێری سیتی سکان، ئامێرێکی دیکەی نوێی سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەكە دابین كرا.

بڵاویشی كردەوە: ئامێرەكە بە گوژمەى 1 ملیار و 155 ملیۆن دینار لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران دابین کراوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئامێرەکە پێکدێت لە نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێرى سیتى سکان لە جۆرى (Fujifilm) کە ڕۆژانە 35 بۆ 40 نەخۆش و مانگانە نزیکی 1000 نەخۆش لێی سوودمەند دەبن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.