Erbil 34°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 17:56

ئەنجامی هەڵبژاردن لە وڵاتێكی عەرەبی راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە وڵاتی توونس، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بڵاو كردەوە و تێیدا قەیس سەعید سەرۆكی وڵاتەكەی بە براوەی هەڵبژاردن دیاری كرد.

دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە وڵاتی توونس ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی وڵاتەكەی بڵاو كردەوە.

دەستەكە رایگەیاند: قەیس سەعید سەرۆكی وڵات بە بەدەستهێنانی رێژەی 90.69%ی دەنگەكان بە براوەی هەڵبژاردن دیاری كرا و تا ساڵی 2029 بە سەرۆكی توونس هەڵبژێردرایەوە.

ركابەرەكانی قەیس سەعید، هەریەك لە عەیاشی زەمال رێژەی 7.35% و زوهێر مەغزاوی رێژەی 1.79%ی دەنگەكانیان بەدەستهێنابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.