Erbil 24°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:24

حكوومەتی هەرێم بڕیارێكی دیكەی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەركرد

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیارێكی دیكەی بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە دەركرد.

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە: بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە زیادكردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە.

بڵاویشی كردەوە: زیادكردنەكە لە 25.000.000 بۆ 35.000.000 دینار دەبێت لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم زیادكردنە لەپێناو زیادبوونی دامەزراوەی نوێیە لە سنوورەكەدا و هەروەها خزمەتكردنی زیاتری كەرتی تەندروستییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.